زێدان بۆ ئەمەریكا: پشتیوانیی پلانی چەكدانانی میلیشیاكان دەكەین

بینەر: (850)

فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لەگەڵ ستیفن فاگن رێكخەری كاروباری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە و زێدان دووپاتی كردەوە، ئەنجوومەنی دادوەری پشتیوانیی لە هەنگاوەكانی حكوومەت دەكات بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی چەكدانان.

ئەمڕۆ دووشەم حەوتی ئەیلوول، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق رای گەیاند، فایەق زێدان پێشوازیی لە فایگن كردووە و بەیەكەوە تاوتوێی رێكارییەكانی چەكدانانیان كردووە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، “دەسەڵاتی دادوەری پشتیوانیی هەنگاوەكانی حكوومەت دەكات بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی چەكدانان، بەگوێرەی پلانێك كە چوارچێوەی هاوئاهەنگی گەڵاڵەی كردووە”.

مانگی رابردوو جۆشوا هاریس دەستی لە كار كێشایەوە، لە شوێنی ئەو ستیفن فاگن دەستبەكار بوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *