بەپێی راپۆرتەكانی هەواڵ لە ماوەی چەند مانگی دوایی میلیشیاكان لە عێراق پەنایان بردووەتە بەر كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵە و پاداشتی كارمەند و چەكدارەكانیان و رەوانەكردنی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران، ئەوەش بە فەرمانی راستەوخۆی فەیلەقی قودس.
بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهیی عێراقی، میلیشیاكان دەستیان كردووە بە بڕینی دەرماڵە و پاداشتی چەكدارەكانیان تا 400 دۆلاری مانگانە و رەوانەكردنی پارەكە بۆ سوپای پاسداران، لەسەر فەرمانی راستەوخۆی سەركردایەتیی فەیلەقی قودس، ئەو رێوشوێنە بە تایبەتی كەتیبەكانی حزبوڵا و بزاوی نوجەبا و كەتیبەكانی سەید شوهەدای گرتووەتەوە.
بەپێی سەرچاوەكە دەست بۆ مووچەی بنەڕەتی كارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی نەبراوە، كە لە دەوڵەتی عێراق وەری دەگرن، بەپێی خەمڵاندنەكان لە ماوەی نۆ مانگی رابردوو لە نێوان 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلار لە پارەی میلیشیاكان و تۆڕ و نووسینگە ئابوورییەكانیان بۆ ئێران رەوانە كراوە.
ئەگەرچی كارمەندانی تۆماركراو لەسەر حەشدی شەعبی مووچەی مانگانە و شتایستە داراییەكانیان لە گەنجینەی دەوڵەتی عێراق وەردەگرن، بەڵام چەند یەكەیەكی سەربازی بە سەر بە حزبوڵا و نوجەبا و سەید شوهەدا، جگە لە مووچەكانیان، كە مانگانە لە نێوان 800 بۆ 850 دۆلارە، بڕێك پارەیان وەك پاداشت و دەرماڵە وەرگرتووە لە نێوان 300 بۆ 400 دۆلاری مانگانە.
















Leave a Reply