دوو كەس لە هێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر دوورگەی لارك كوژراون

بینەر: (860)

شەوی رابردوو ئەمەریكا رای گەیاند كە چەند سەكۆیەكی هەڵدانی مووشەكی لە دوورگەی لاركی ئێرانی بۆردمان كردووە، ئەمڕۆ ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئێران رای گەیاند كە لەو هێرشانەی شەوی رابردوو دوو كەس كوژراون و ژمارەیەكی تریش بریندارن، هاوكات سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر ئوردن كرد.

حوسێن ئەمیر تەیمووری فەرمانداری دوورگەی قوشمی ئێرانی نزیك لە دوورگەی لارك رای گەیاند، هێرشەكەی شەوی رابردووی ئەمەریكا بۆ سەر دوورگەی لارك بووەتە هۆی كوژرانی دوو كەس و برینداربوونی ژمارەیەكی تر، روونی نەكردەوە ئەوان سەربازن یان هاووڵاتی، ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران كوژرانی ژمارەیەك لە ئەندامانی لە بۆردمانەكەی ئەمەریكا بۆ دوورگەی لارك راگەیاند و بەڵێنی وەڵامدانەوەی دا.

لەوكاتەی شەوی رابردوو بەرپرسانی ئەمەریكا رایان گەیاند كە هێزەكانی ئەمەریكا دوو سەكۆی هەڵدانی مووشەكی ئێرانیان لە دوورگەی لارك بۆردمان كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران خۆیان بۆ هەڵدانی مووشەكی هەڵگری مینی دەریایی بەرەو گەرووی هورمز ئامادە دەكرد، لە دوای هێرشەكە ئێران چەند مووشەكی بالیستی بەرەو بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ئوردن هاوێشتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *