به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌نگدانی پێشوه‌خته له هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌یی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرد و دیموكراته‌كان ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی له‌و ویلایه‌ته به‌ده‌ستبهێنن، له كاتێكدایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به درێژایی مێژوو ده‌نگده‌رانی ئه‌و ویلایه‌ته ده‌نگیان به پارتی كۆمارییه‌كان داوه.
ڕیزی ده‌نگده‌ران له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له شاری هیوستنی ویلایه‌تی ته‌كساس به درێژی بووونی هه‌یه و خه‌ڵكی ته‌كساس تا سێی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر بۆیان هه‌یه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان به كاندیدانی دیموكراتی و كۆمارییه‌كان بده‌ن، له كاتێكدا دیموكراته‌كان كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنیان له‌و ویلایه‌ته له‌سه‌ر كێشه و گرفته ئابوورییه‌كان چڕ كردووه‌ته‌وه و كۆمارییه‌كانیش هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپیان كردووه‌ته به‌رمه‌بنه‌مای بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان.
جیا له ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌یی خه‌ڵكی ئه‌و ویلایه‌ته ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی حاكمێكی تر بۆ ویلایه‌ته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، له كاتێكدا گریگ ئابووتی ته‌مه‌ن 68 ساڵ و حاكمی ئێسته ده‌یه‌وێ بۆ چواره‌م خول خۆی كاندید بكاته‌وه و له كێبه‌ركێدایه له‌گه‌ڵ جینا هینوخوسا كه پارێزه‌رێكی ته‌مه‌ن 52 ساڵه.
ئامانجێكی تری دیموكراته‌كان له‌و هه‌ڵبژاردن سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌و هاووڵاتییه ئهمهریكیانهیه كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای لاتینن و پێشتر وه‌ك كۆچبه‌ر هاتوونه‌ته وڵاته‌كه و ئێسته هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكین، قۆستنه‌وه‌ی توڕه‌یی ئه‌و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌مه‌ریكییه لاتینیانه، به‌هۆی سیاسه‌تی كۆچبه‌ری كه تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
















Leave a Reply