لە ماوەی 40 رۆژی هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، میلیشیاكان لە عێراقەوە هێرشیان كردە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی كەنداو، ئەوەش ئەمەریكای توڕە كرد، بەتایبەتی كە حكوومەتی عێراق بەرانبەر بەوان دەستەوەستان و لاوازە و هێرشەكان لەبەر چاوی ئەو ئەنجام دەدرێن، ئەمڕۆ حكوومەتی عێراق چەند بڕیارێكی دەركرد.
بەپێی بەیاننامەیەك، سەباح نوعمان گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان گوتی، محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ویزاریی ئاسایشی نیشتمانی كرد، باسی دۆخی وڵاتیان كرد و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد و بڕیاریان لەبارەوە دەركرد، لەوانە هێشتنەوەی چەك تەنیا لای دەوڵەت و وەرگرتنی رێوشوێنی توند بەرانبەر بە گرووپە یاساشكێنەكان و سزادانی بەرپرسە تەناهییە كەمتەرخەمەكان.
لە كۆبوونەوەكە راپۆرتێك لەبارەی سەرچاوەی دارایی تیرۆر خرایە روو، جیا لە هاوردەكردنی سیستمی دژەفڕۆكە و دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و ململانێی ناوچەكە، باسی ناچاركردنی حكوومەتیان كرد بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست بۆ رێگرتن لە هێرشەكان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ ئەو هێرشانە، هەروەها بڕیار درا بە رێگریكردن لە هێرشی سەر نێردە دیپلۆماسییەكان و راوەدوونانی ئەنجامدەران و پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق.
















Leave a Reply