حكوومەتی عێراق بە یاسای نەهێشتنی تیرۆر راوەدووی نەیارانی داماڵینی چەك دەنێت

بینەر: (1.5K)

ئەمڕۆ دووشەم حكوومەتی عێراق رێنوێنی بە دامەزراوەكانی دا بە راوەدوونانی هاندەران لە دژی هەڵمەتی داماڵینی چەك و بەربەستكارانی پرۆسەكە بەپێی یاسای نەهێشتنی تیرۆر.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، حكوومەت دووپاتی دەكاتەوە كە ئازادی را و بۆچوون و كاری میدیایی بە دەستوور و یاسا مسۆگەر كراون، لە چوارچێوەی یاسا لەسەر ئاستی نیشتمان پیادە دەكرێت، بەڵام نابێت بكرێنە ئامرازێك بۆ هاندان لە دژی توندوتیژی و شەڕی ناوخۆیی یان پاڵپشتیكردنی بوونی چەك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت یان بۆ پاڵپشتیكردنی گرووپە یاساشكێنەكان.

زیاتر كوتی، لەو سۆنگەوە و بۆ پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵگەیی و لە پێناو جێبەجێكردنی دەوڵەت بۆ ئەرك و بەرپرسیارەتییە یاسایی و ئەخلاقییەكانی، داوا لە دامەزراوەكانی دەكات بۆ جێبەجێكردنی یاسا و جووڵاندنی سكاڵای یاسایی لە دژی هەر كەسێك بەشدارە یان دەبێتە هۆی هاندانی میدیایی یان بەربەست دەخاتە بەردەم بڕیارەكانی دەوڵەت بۆ داماڵینی چەك، ئەو هەڵوێستەش پشتبەستوو بێت بە دەستوور و یاسا بەركارەكان بەپێی مادەكانی دوو و چواری یاسای نەهێشتنی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *