ئەمڕۆ دووشەم 12ی تشرینی یەكەمی 2026، مەحەمەد ڕەزا عارف جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران، ڕای گەیاند كە نەیارەكانی وڵاتەكەی هەوڵی پارچەپارچەكردنی خاكی ئێران و لەناوبردنی شارستانییەكەی دەدەن، هاوكات دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی هێندە بچووك و لاواز نییە تا بێن نەوتەكەی تاڵان بكەن، بەڵكو توانای بەرگریكردنی لە خۆی هەیە.
لە لێدوانێكدا مەحەمەد ڕەزا عارف جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران ڕای گەیاند، ئێران تاكە شارستانیی نەتەوەیی و ئیسلامیی دێرینە كە توانا و ئیرادەی بەرگریكردنی لە ناسنامە مێژووییەكەی خۆی هەیە.
لەبارەی هەڕەشەكانەوە زیاتر گوتی، دوژمنان بەدرێژایی مێژوو دەیان شەڕیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە، لە هەموو جارێكیشدا بەشێكیان لە خاكەكەی جیا كردووەتەوە، ئامانجی ڕاستەقینەیان ئەوەیە ئەم جوگرافیایە دابەش بكەن و ئەو شارستانییە لەناو ببەن كە تەمەنی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە و دوای هاتنی ئیسلامیش گەیشتە لووتكەی گەشەسەندن.
















Leave a Reply