ترەمپ لەگەڵ تیمەکەی دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئێران تاوتوێ دەکات

بینەر: (471)

ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسانی 2026، ماڵپەڕی “ئاکسیۆس”ـی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ تیمەکەی لە کۆشکی سپی، گفتوگۆ لەسەر دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئێران دەکات.

ماڵپەڕەکە لە زاری بەرپرسێکی ئیدارەی ترەمپەوە گواستیەوە، سەرۆک و تیمەکەی شێوازی هەڵمەتە سەربازییەکە تاوتوێ دەکەن ئەگەر دەست پێ بکاتەوە.” دووپاتی کردەوە کە هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی یەکلاکردنەوەی بژاردەی کۆتایی لە نێوان ڕێککەوتن یان دەستپێکردنەوەی شەڕ.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر هەیە پارە سڕکراوەکانی ئێران ئازاد بکرێن بەرانبەر بە ڕێککەوتنێکی گونجاو. ڕوونیشی کردەوە کە دانوستانەکان خۆیان دەبیننەوە لە دروستنەکردنی چەکی ناوکی، نەکردنی پیتاندن لە ناوخۆی ئێران و سڕکردنی کاتیی پرۆسەکە. هەروەها گوتی، “نازانین کێ لە ئێران بەرپرسە بۆ بڕیاردان و ئەوانیش نازانن، دەبێت ئەم پرسە یەکلا بکرێتەوە.

لە لایەکی ترەوە، پێشتر میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە کە پێوەندی و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێت، چڕ کراونەتەوە. نێوەندگیری پاکستانیش هۆشداریی داوەتە ترەمپ لە بەردەوامیی گەمارۆی سەر گەرووی هورمز.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *