ترەمپ: لەسەر داوای ناوەندگیران هێرشەكانم وەستاندووە

بینەر: (33)

لە ماوەی دوایی و دوای 13 شەوی بەردەوام، ئەمەریكا كتوپڕ هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر ئێران وەستاند، هاوكات دانوستانی ئێران و عومان لەبارەی گەرووی هورمز دەستی پێ كراوە و ناوەندگیران، قەتەر و پاكستان، پێشنیازێكی نوێیان بە ئێران و ئەمەریكا بۆ وەستانی هێرشەكان و دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان دا، سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت، لەسەر داوای ناوەندگیران هێرشەكانم وەستاندووە.

ئەمڕۆ دووشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە، لەسەر داوای وڵاتانی ناوەندگیر بۆ رەخساندنی هەلێك بۆ دانوستان، بڕیارم دا هێرشە ئاسمانییەكان بوەستێنم، ئەو بە كەناڵی 12ی ئیسرائیلی راگەیاند، ئێستە سەرقاڵی دانوستانێكی قووڵین لەگەڵ ئێران، ئەگەر سەركەوتوو نەبوو، دەست بە هێرشێكی فرەوان دەكەین، بەڵام كاتێكی زۆر بە دانوستانەكان نادەم.

سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە ئەگەر دانوستانەكان شكست بێنن، ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتێكی بەهێزی سەربازی لە دژی ئێران، وڵاتانی ناوەندگیر داوایان كرد هێرشی زیاتری سەربازی ئەنجام نەدەین، پێم وایە ئێرانییەكان دەیانەوێ بگەین بە دەستەوارەیەك.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *