ترەمپ: خامنەیی كوژرا و موجتەبای كوڕیشی 90% كارەكەی تەواو بووە

بینەر: (31)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رای گەیاند، ئەمەریكا دەبێتە پاسەوانی گەرووی هورمز و چیتر بێ بەرانبەر پارێزگاری لەو رێڕەوە ئاوییە ناكات.

ترەمپ لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ كەناڵی “فۆكس نیوز” رای گەیاند، سوپای وڵاتەكەی هێرشێكی یەكجار توندی كردووەتە سەر ئامانجە ئێرانییەكان هاوكات هۆشدارییەكی توندیشی دایە تاران.

“نزیكەی 10 رێككەوتنمان لەگەڵ ئێران هەبوو، بەڵام ئەوان هەمیشە پێشێلیان كردووە، بۆیە هێرشەكانمان ناوەستن”. ترەمپ وای گوت.

هەروەها دووپاتی لەوە كردەوە وڵاتەكەی وەك پاسەوانی گەرووی هورمز دەمێنێتەوە، جیا لەوەی نزیكەی 50 ساڵە گەرووەكە دەپارێزین بەبێ ئەوەی هیچ قەرەبوویەكمان وەرگرتبێت، دەبێت ئەمە بگۆڕێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *