ترەمپ بەرگری لە رێككەوتنی كڕینی گاز لە رووسیا دەكات

بینەر: (1.2K)

دوای ئەوەی هەینی رابردوو ئەمەریكا و رووسیا گەیشتنە رێككەوتنێك بۆ رێگەدان بە رووسیا بۆ فرۆشتنی گاز لە بازاڕەكان، لەوانە بۆ ئەمەریكا، سەرۆكی ئەمەریكا دووچاری رەخنەی ناوخۆیی دەرەكی بووەوە، ئەمڕۆ رای گەیاند كە بڕیارێكی راست و دروست و لە بەرژەوەندی گەلی ئەمەریكای داوە.

ترەمپ لە لێدوانێكی سەبارەت بە پێوەندییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ رووسیا گوتی، لەبارەی رێككەوتنی گاز لەگەڵ رووسیا، بژارەیەكی راستم لە بەرژەوەندی گەلی ئەمەریكا هەڵبژارد، دووپاتی كردەوە كە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە پێشەوەیە و ئەو رووی رەخنەی كردە وڵاتانی ئەوروپا كە دژی هەر چاوپۆشییەكن لەگەڵ رووسیا و گوتی، یەكێتی ئەوروپا 250 ملیار دۆلاری لە بەرانبەر كڕینی وزە بە رووسیا داوە و كەسیش باسی ناكات.

شایەنی باسە گوشارەكانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لەلایەن ئەندامانی هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكان بۆ سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا زیادی كردووە و داوا لە سەرۆك دەكەن، پاشەكشە لە رێككەوتنی كڕینی گاز لە رووسیا بكات و پەشیمان ببێتەوە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران دووپات لەوە دەكەنەوە، كڕینی دیزل لە رووسیا پێچەوانەی یاسا بەركارەكانی ئەمەریكایە كە هاوردەكردنی هەموو جۆرە سەرچاوەیەكی وزەی لە رووسیا بەهۆی هێرشی بۆ سەر ئۆكراینا قەدەغە كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *