ترەمپ: ئێران خۆیان پێوەندییان پێوە کردووم

بینەر: (1.1K)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا ئاشکرای کرد، ئێرانییەکان خۆیان پێوەندییان پێوە کردووە و خوازیاری ڕێککەوتنن. دووپاتیشی کردەوە، ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، ئێران دەتوانێت وەک وڵاتێکی بەهێز خۆی بنیات بنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم، 23ی ئادار، ترەمپ رای گەیاند، ستیڤن ویتکۆف و جارید کۆشنەر، لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی ئێرانی. گوتیشی، “تەواوی ژیانم ڕێککەوتن بووە و پێموایە ڕێککەوتنێکی تریش لەگەڵ ئێران ڕوو دەدەدات، چونکە ئەوان خۆیان پێوەندییان کردووە”. زیاتر گوتی، ئیسرائیل بەم ڕێککەوتنە دڵخۆش دەبێت و دەبێتە سەرەتایەکی باش بۆ ناوچەکە بەڵام ناتوانم گەرەنتی رێککەوتنی ٪100 بدەم لەگەڵ ئێران.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەى دا، نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئێمە مادە پیتێنراوەکەی ئێرانمان دەوێت. باسی لەوەیش کرد کە ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، دەسکەوتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو ئاسان دەبێت و ئێران دەتوانێت ئابووریی خۆی ببوژێنێتەوە، هەروەها دووپاتی لە گرنگیی بەرهەمهێنانی زۆرترین بڕی نەوت کردەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *