سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، باوه‌ڕ به‌وه ناكان، كه مۆسكۆ و په‌كین یارمه‌تی پێشكه‌شی ئێران بكه‌ن، هه‌ر جۆره یارمه‌تییه‌كی ئێرانیش بده‌ن، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا پێی ده‌زانێت.
دۆناڵد تره‌مپ له پۆستێكی له تروس سۆشیال نووسیویه‌تی، بۆچوون و سه‌رنجی زۆر له‌لایه‌ن گه‌مژه‌كانی چه‌پڕۆ توندڕۆكان ده‌بینم، كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چین و ڕووسیا یارمه‌تی پێشكه‌شی ئێران ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تردا نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ر به كردار ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه یارمه‌تییه‌كانیان زۆر سنوورداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به فره‌وانی یارمه‌تی ئێران بده‌ن، ئه‌وا ئێمه پێی ده‌زانین و ئه‌وانیش نایانه‌وێت زیانی زۆر گه‌وره‌یان پێ بكه‌وێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ڕابردوویش لێدوانێكی له‌وباره‌وه بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی دا، په‌كین داوایه‌كی ئێرانی بۆ ناردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌لایه‌ن په‌كینه‌وه بۆ تاران ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
















Leave a Reply