ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ و جارید كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ره‌و نه‌رویج به‌ڕێ ده‌كه‌ون، تا له‌وێ گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمێر زیلنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌نجام بده‌ن، له په‌راوێزی ته‌نگژه‌ی وزه و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌یی له ئه‌مه‌ریكا.
ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی به‌ریتانیای له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌یان به كاتی دانیشتنه‌كه به وردی نه‌داوه و ده‌گوترێ سه‌ردانه‌كه‌ی ویتكۆف و كۆشنه‌ر له‌م هه‌فته‌یه بۆ نه‌رویج ئه‌نجام ده‌درێت و له‌گه‌ڵ زیلنسكی باس پێكدادانه‌كان و دۆسیه‌ی جه‌نگی ئۆكراینا و رووسیا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كان، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج و سه‌رۆكی فینلاند به‌شداری ده‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتی كرده‌وه، كه كۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ نه‌خۆشه، بۆیه ئه‌سته‌مه سه‌ردانه‌كه بۆ ئۆسلۆ ئه‌نجام بدات و له رێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌كات.
















Leave a Reply