به‌رپرسانی ئۆكراینا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هێزه‌كانی ڕووسیا به چڕی بۆردمانی شارۆكه و شاره‌دێكانی هێلی به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه‌كانی ڕووسیا و ئۆكراینایان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا كردووه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی كوژرانی حه‌وت هاووڵاتی ئۆكراینی و برینداربوونی زیاتر له 20 كه‌سی تر.
شایه‌تحاڵان له ناوچه‌ی دۆنیتسك كه بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندێكی سه‌ره‌كی پێكدادانه‌كان و به درێژایی هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تر به‌ره‌ی جه‌نگ له‌و ناوچه‌یه بوونی هه‌یه، به چڕی بۆردمانكراوه و دوو كه‌س له ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری كۆستیانتینیڤكای ناكۆكی لسه‌ر كوژراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه سوپای ڕووسیا له‌م مانگه بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانیان به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی شاری كۆستیانتینیڤكایان كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئۆكراینا ده‌ڵێن، شاره‌كه نه‌گیراوه، بگره له ژێر بۆردمانی چڕ و به‌رده‌وامدایه.
چواره‌م كوژراو له نزیك شاری كرامتۆرسك بووه كه شارێكه به‌رگری سهخختی تێدا ده‌كرێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ بڕینی هێله‌كانی به‌رگری ئۆكراینا و زیاتر له 18 كه‌سیش برینداربوون.
















Leave a Reply