به‌ره‌ی گه‌ل: داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین ده‌ستوه‌ردان بكات و كرده‌وه‌ نایاساییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نوێ رابگرێت

بینەر: (1.5K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
به‌ره‌ی گه‌ل له‌ دووه‌مین راگه‌یه‌ندراویدا له‌دوای هێرشه‌كه‌ی‌ لاله‌زار له‌ به‌ره‌به‌یانی 22ی ئه‌م مانگه‌ داوا له‌ هه‌ردو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ به‌زوترین ده‌ستوه‌ردان بكات و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان رابگرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31ی‌ ئابی‌ 2025 به‌ره‌ی گه‌ل دووه‌مین راگه‌یه‌ندراوی له‌ دوای‌ هێرشه‌كه‌ی‌ لاله‌زار بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ \”میلیشیا له‌ یاسا ده‌رچووه‌كانی یه‌كێتی نوێ، رۆژی (22) ئاب به‌بێ‌ بوونی هیچ پاساوێكی سیاسی و یاسایی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی قه‌واره‌ی به‌ره‌ی گه‌ل و ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش\”.

به‌ره‌ی‌ گه‌ل ده‌ڵێت: \”دوای شه‌هیدكردنی چه‌ند پاسه‌وانێكی تایبه‌تی ماڵه‌كه‌ی، خۆی و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌ستگیركراون، كه‌ تائێستا زۆربه‌یان چاره‌نوسیان نادیاره‌\”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ \”ماوه‌ی ده‌ رۆژه‌  میلیشیا له‌ یاسا ده‌رچووه‌كان به‌رده‌وامن له‌ ره‌شبگیری و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی لایه‌نگرانی به‌ره‌ی گه‌ل\”.

ده‌شڵێت: \”لێره‌وه‌ داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌، به‌زوترین ده‌ستوه‌ردان بكات و ئه‌و كرده‌وه‌ نایاسایی و نامرۆڤانه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ یه‌كێتی‌ نوێ رابگرێت\”.

به‌ره‌ی گه‌ل داواش ده‌كات كه‌ \”یاسا به‌بێ‌ هه‌ژمونی حزبی و كه‌سی كاری خۆی بكات، نه‌ك هێزی میلیشیایی و ویست و رقی كه‌سی\”.

PM:09:23:31/08/2025

\"\"

ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *