لە دوای ئەو گورزە گەورەی بە بزووتنەوەی حەماس لە دوای هێرشەكەی بۆ سەر ئیسرائیل كەوت، كە ژمارەیەك لە سەركردە و فەرماندە باڵا سەربازییەكانی لە لایەن ئیسرائیلەوە كوژران و 80%ی غەزە وێران بوو، ئەمڕۆ دووشەم بزووتنەوەكە هەڵبژاردنی خەلیل حەیەی وەك سەرۆكی مەكەتەبی سیاسی لە شوێنی یەحیا سنووار راگەیاند.
لە دوای كوژرانی زنجیرەیەك لە سەركردەكانی حەماس، بەتایبەتی یەحیا سنووار چەند گەڕێكی هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی سەرۆكی نوێی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەكە لە ناو رێكخستنەكان و لە غەزە و لە دەرەوەش ئەنجام درا، ركابەری لە نێوان خەلیل حەیە سەركردەی دیار و سەرۆكی دانوستانكارانی بزووتنەوەكە لە گفتوگۆی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل و خالید مەشعەل سەرۆكی پێشووی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكە لە دەرەوە هەبوو.
بەپێی بەیاننامەیەكی حەماس، خەلیل حەیە وەك سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەكە لە شوێنی یەحیا سنوار دیاری كرا، ئەو دەچێتە شوێنی ئەنجوومەنی كاتیی سەركردایەتی، كە لە دوای كوژرانی یەحیا سنووار لە 2024 بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی بزووتنەوەكە پێك هێنرابوو، كە ئەویش لە دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە 2024 لە تاران لە لایەن ئیسرائیلەوە كوژرا.
















Leave a Reply