تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و سووریا ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی له تۆڕی ئێكس له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، ئارامی و جێگیری عێراق و ئاسایش و گه‌شه‌پێدانی میرات نییه، بمێنێته‌وه. به‌ڵكوو سه‌ركرده ده‌توانێ ئه‌وانه دروست بكات.
باراك له تۆڕی ئێكس وێنه‌یه‌كی خۆی و زه‌یدی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ زه‌یدی زۆر به‌رهه‌مهێنه‌ر بوو، ئارامی و ئاسایش به میرات نامێنێته‌وه، به‌ڵكوو سه‌ركرده‌كان دروستی ده‌كه‌ن كه ڕێگه‌ی قورس و سه‌خت ده‌گرنه‌به‌ر.
ئاماژه‌ی داوه، ئاسایشی عێراق و گه‌شه‌پێدانی وڵاته، بریتییه له ئاسایش و گه‌شه‌ی ناوچه‌كه، بۆیه سوپاسگوزاری زه‌یدی ده‌كه‌م، له سه‌ركردایه‌تیكردن و هاوبهشایهتیكردن له‌و ئه‌ركه‌دا.
تۆم باراك دوێنی دووشه‌م گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ستیڤن فه‌یگن ههڵسوڕێنهرهی كاروباری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه و شه‌مووی ڕابردوویش له ئیسته‌نبۆل له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گفتوگۆی كرد.
















Leave a Reply