بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە هەوڵەكانی ناوەندگیریی لە نێوان ئەمەریكا و ئێران، چاوەڕوانی كرانەوەیەكی پێشبینیكراو و راگەیاندنی دەست پێكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دەست پێكردنەوەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا لە ماوەی ئەم هەفتەیە هەیە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی هەریەك لە قەتەر و پاكستان بۆ رێگرتن لە پەرەسەندنی دۆخی ناوچەكە.
بەپێی سەرچاوەكە، هەوڵی ناوەندگیری بۆ كەمكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكان لە نێوان ئێران و ئەمەریكا و هاندانیان بۆ سازشكردن بۆ یەكتر بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی شەڕ بەردەوامە، ئەگەرچی زمانی هەڕەشە لە نێوانیان و مەترسیی دەست پێكردنەوەی شەڕ لە دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس لە 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەر هەیە، بۆیە ئێستە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕ دوورە.
دوێنێ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەستگرتنی وڵاتەكەی بە پێشنیازی كردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی حەوت رۆژ لە بەرانبەر جێبەجێكردنی واشنتن بۆ داواكانی تاران بە لابردنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران و ئازادكردنی پارە بلۆككراوەكانی و وەستانی هێرش و هەڕەشەكان بۆ سەر ئێران، تاران وەڵامی ئەمەریكای بۆ پێشنیازەكە بە دەست گەیشتووە و خەریكی پێداچوونەوەیە.
ئەوە لەوكاتەی ئاژانسی “ئیسنا”ی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە بڕیارە لە ماوەی ئەم هەفتەیە عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان سەردانی تاران بكات بۆ باسكردنی هەوڵەكانی رێككەوتن و دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان، لەوكاتەی ئەمڕۆ سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێك گەیشتە تاران.
















Leave a Reply