ئەو پێنج نیشانەی ناو دەم ددان پشتگوێ مەخەن

بینەر: (819)

بەهۆی زۆر بەكارهێنان و رۆڵی گەورەیان لە پرۆسەی هەرسكردن و هاڕین و جوینی خۆراك و بەركەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵیدا، زۆرجار ددان و پووك و زمان تووشی كێشە دەبنەوە و چەند نیشانەیەكیان لەسەر بەدیار دەكەوێت، ئەوان تووشی ئازار و برین و هەوكردن و ئاوسان دەبنەوە، چەند كێشەیەك هەن ناكرێت پشتگوێ بخرێن.

وەك شارەزایان ئاماژە دەكەن لەو نیشانانە، ئازاری ددان، بوونی ئەو ئازارە نبێت وەك شتێكی ئاسایی سەیر بكرێت، لە گرنكترین هۆكارەكانی كلۆری ددانە، كە بەهۆی نیشتنی بەلغ لەسەر ددانەكان و كۆبوونەوەی بەكتریا لەسەریان و خواردنی شەكر و نیشاستە و بەرهەمهێنانی ترشەكان دروست دەبێت، كە مینای ددلان دادەخورێنن و كە دەگاتە چینە هەستیارەكان ئازار دروست دەكات، دوای ئەوە دەگاتە رەگی ددان و شەویلاك و مل دەموچاو، وەستانی ئازاریش واتە مردنی ددانەكە.

هەرچی ئاوسان و هەوكردنی پووك و خوێنبەربوونیەتی، ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو، تەنانەت ئەگەر ئازاریشی نەبوو، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، بۆ لابردنی ئەو بەڵغەی لەسەر كۆ بووەتەوە، چونكە بە پشتگوێخستنی كێشەكە دەگاتە بناغەی ددانەكان و زیانگەیاندن بە ئێسكی شەویلاك، جیا لە كێشەی تری وەك نەخۆشی دڵ و دەمارەكان.

جووڵانی ددان، بەتایبەتی ئەگەر ئاوسان و ئازاری پووكی لەگەڵدا بێت، زیان بە ئێسكی ژێرەوەی ددان دەگەیەنێت، رەنگە نیشانەیەك بێت بۆ بوونی گرێ لە دەم و شەویلاك.

هاتنی بەردەوامی بۆن و تامی ناخۆش لە دەم، بەتایبەتی دوای خواردنی چەند خۆراكێك، بەردەوامبوونی واتە بوونی هەوكردن و كێم لە ددان و پووك.

برینی بەردەوان و درێژخایەنی دەم و ددان، رەنگە پێوەندی بە سیستمی بەرگری یان شێرپەنجەی دەمەوە هەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *