ئەمەریكا هێز و فڕۆكەی زیاتر سەربازی رەوانەی ئیسرائیل دەكات

بینەر: (1.5K)

ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی ئاماژە دەكات كە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ئەمەریكا ئامادەسازی بۆ رەوانەكردنی هێز و فڕۆكەی زیاتری سەربازی بۆ ئیسرائیل دەكات، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەسازییەكان بۆ پەرەسەندن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوكات لەگەڵ زیادكردنی هێزی سەربازیی ئەمەركیا لە ناوچەكە.

ماڵپەڕی “والا”ی ئیسرائیلی لە چەند سەرچاوەیەكی گواستەوە، كە ئێستە ئەمەركیا سێ هەزار سەربازی لە ئیسرائیل هەیە، ئەركیان بەكارخستنی سیستمەكانی بەرگری ئاسمانییە، ئەوە جیا لە فڕۆكەوان و تیمەكانی پشتیوانی و هێزە لۆجیستییەكان و ئەندامی تر لە بارەگە سەربازییەكان كار دەكەن، بڕیارە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو لە چوارچێوەی ئامادەسازییەكان بۆ پەرەسەندنی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێز و فڕۆكەی زیاتری ئەمەریكی بگەنە ئیسرائیل.

ماڵپەڕەكە دووپاتی كردەوە كە دوژمنەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا هەوڵی دروستكردنی كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەو دوو وڵاتە لە رێگەی ئەنجامدانی هێرش و دروستكردنی پەرەسەندنی فرەوانی سەربازی دەدەن، بەڵام وەڵامدانەوەی ئیسرائیل زۆر توند دەبێت، هاوكات سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری دەست پێكردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران ئامادە كردووە، لەوانە دیاریكردنی ئامانجەكان لە ناو ئێران و هاوئاهەنگیكردن لەگەڵ سوپای ئەمەریكا بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەكەكانی ئێران.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *