ئێران چەند ئامانجێك لە بەحرێن و كوێت بۆردمان دەكات

بینەر: (1.1K)

تا دێت هێرش و بۆردمانە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا و ئێران بۆ یەكتر توندتر دەبێت، لە دوای شكستهێنانی دانوستانەكانی عومان لەبارەی گەرووی هورمز و هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر چەند كەشتییەك لە گەرووی هورمز، ئەمەریكا هێرشێكی فرەوانی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجە سەربازی و كورە ئەتۆمییەكانی ئێران دەست پێ كردووە، لە بەرانبەردا ئێران لە كردنەئامانجی بنكەی سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە، بەتایبەتی لە كوێت و بەحرێن بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەم سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە زنجیرەیەك گورزی ئاسمانیان ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە بەحرێن و كوێت كردووە، لە چوارچێوەی 22مین شەپۆلی ئۆپراسیۆنی “نەسر2″، لەو هێرشانە جبەخانە و شوێنی چاككردنەوەی درۆنی ئەمەریكی لە فڕۆكەخانەی سخێر لە بەحرێن كراوەتە ئامانج و وێران كراون، جیا لە بۆردمانكردنی بەندەری سەلمان، هەر بەپێی بەیاننامەكە لە كوێتیش هێرش كراوەتە سەر بنكەی سەربازیی عریفجان.

بەیانی ئەمڕۆِ سوپای پاسدارانی ئێران كردنەئامانجی چەند پێگە و دامەزراوەیەكی سەربازیی ئەمەریكییان لە كوێت و بەحرێن و ئوردن بە مووشەك و درۆن راگەیاند، لە وەڵامی هێرشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ، كە نۆیەم شەوە سوپای ئەمەریكا هێرشی بەردەوام دەكاتە سەر ئێران و دەیان ئامانجی سەربازی و ستراتیجی وێران كردووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *