وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌ریاوانێكی گیانی له ده‌ست داوه و هه‌شتی تریش برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌شتی نیشتمانی ئیمارات به مووشه‌كی كروز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ڕێڕه‌وی باشووری گه‌رووی هورمز به ئاراسته‌ی ئاوه‌كانی عومان بۆردمان كران.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه كه‌شتییه گوێزه‌ره‌وه‌كان به ناوه‌كانی “مه‌مباسا و ئهلباهیه” بوون، به دوو مووشه‌كی كروز له‌و كاته‌ی ویستوویانه بگه‌نه ئاوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان. له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه‌یش ده‌ریاوانێكی به ڕه‌گه‌ز هیند كه سه‌رنشینی كه‌شتی مه‌مباسا بووه، گیانی له ده‌ست داوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه هه‌شت كه‌سی تر برینداربوون، چوار له برینداره‌كان برینیان قورسه، هاوكات شه‌ش له برینداره‌كان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی هیندستان و دووانی تریش هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئۆكراینان.
هاوكات هێرشه‌كه زیانی گه‌وره‌ی مادی به هه‌ردوو كه‌شتییه بازرگانییه‌كه گه‌یاندووه، بۆیه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین، ئه‌مه پێشهاتێكی مه‌ترسیدار و پێشێلكردنێكی ڕوونی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و ئیمارات مافی خۆیه‌تی كه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری خۆی بداته‌وه.
















Leave a Reply