ئۆكراینا بەرانبەر بە ئێران.. ترەمپ و پوتین بە نیازی چین؟

بینەر: (1.1K)

ئەگەرچی هیچ بەڵگەیەك لەبارەی بوونی گۆڕینەوەی ئۆكراینا بە ئێران لە لایەن ئەمەریكا و رووسیا بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەردوو وڵات بە یەك پاكێج و بە یەك دەستەوارە نییە، بەڵام راپۆرتەكان لەسەر بنەمای چەند ئاماژەیەك پێشبینی خۆیان رادەگەیەنن، لە ماوەی دوایی واشنتن هاندان و چاوپۆشیی ئابووری بۆ رووسیا كرد، هەندێك سزای لەسەر سڕ كرد و رێگەی پێ دا گاز بفرۆشێت، بۆ بەگەڕخستنەوەی هەوڵەكانی كۆتاهێنان بە شەڕی ئۆكراینا، لە بەرانبەردا پوتین یارمەتی خۆی بۆ كۆتاهێنان بە شەڕی ئێران خستە روو.

پەرەسەندنەكانی رۆژانی دوایی نزیكبوونەوە و یەكگرتنەوەی بەرژەوەندییەكانی رووسیا و ئەمەریكا ئاشكرا دەكات، ئاژانسی “رۆیتەرز”ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا پێشنیازی سازكردنی لووتكەیەكی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و شی جین بینگ دوو هاوتا ئەمەریكی و چینییەكەی كردووە، بۆ تاوتوێكردنی وەستانی شەڕی ئۆكراینا لە بەرژەوەندی رووسیا، ئەوەش لە سایەی لێكنزیكبوونەوەی دوایی رووسیا و ئەمەریكا.

عیماد ئەبو رەب توێژەر پێی وایە تا ئێستە هیچ ئاماژەیەك بۆ بوونی دەستەوارەیەكی لەو شێوەیە لە نێوان واشنتن و مۆسكۆ نییە، ئەوەی هەیە یەكگرتنی بەرژەوەندییەكانیانە، راستە مۆسكۆ لە رێگەی پێوەندییە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكانی ئامرازی كاریگەری لەسەر تاران هەیە، بەڵام ئەوە ناگاتە ئاستی كۆنترۆڵكردنی بڕیاری ئێران، رەنگە تاران گوشارەكانی رووسیا رەت بكاتەوە ئەگەر لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی یەك نەگرنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *