ئوسترالیا..سه‌ربازێك كوژرا و پێنجی تر برینداربوون

بینەر: (832)

له‌میانه‌ی مه‌شقێكی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی باكوری ئوسترالیا، سه‌ربازێكی ئه‌و وڵاته‌ گیانی له‌ ده‌ست دا و پێنجی تریش برینداربوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوسترالیا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك ناوچه‌ی ماونت بۆندی بووه‌ و سه‌ربازه‌كان له‌ مه‌شقبوون و یه‌كێكیان كوژراوه‌ و پێنجی تریش برینداربوون و سه‌رجه‌میشیان ئه‌ندامی سوپای ئوسترالیان.

تا ئێسته‌ هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی سه‌رداوی ڕووداوه‌كه‌ و سروشتی برینه‌كان و كوشتنی سه‌ربازه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ و میدیاكان بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌ و نازانرێ چۆن كوژراون و ڕووداوه‌كه‌یش چی بووه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *