ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق رای گه‌یاند، لێپرسینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى له‌گه‌ڵ 500 تۆمه‌تبارى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كراوه له‌وانه‌ى تازه بۆ عێراق گوێزراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى شوبات، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، “دادگاى یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له كه‌رخ تا ئێستا لێپرسینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى له‌گه‌ڵ 500 تۆمه‌تبار كردووه، 157یان ته‌مه‌نیان له خوارووى 18 ساڵیدایه. بۆیه دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان ره‌وانه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى نه‌وجه‌وانان كراوه له كه‌رخ، به خولى دووباره شیاندنه‌وه راسپێدراون، بۆ ئه‌وه‌ى زامنى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان بكرێت به‌گوێه‌ى پێوه‌ره یاسایى و مرۆییه‌كان”.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له راگه‌ینراوه‌كه ده‌شڵێ، “كۆى ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى گه‌یشتنوونه‌ته عێراق پێنج هه‌زار و 704 كه‌سن و له 61 ره‌گه‌زنامه‌ى جۆراوجۆر”.
















Leave a Reply