سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانى ڕای گەیاند، وڵاتەکەی چەندان هەنگاوی سەربازیی چاوەڕواننەکراوی بۆ ڕۆژانی داهاتوو داڕشتووە.
ئەمڕۆ دووشەم 23ێ ئادارى 2026، سەرچاوەیەکى سەربازیی ئێرانى بە ئاژانسی “تەسنیم”ی ڕاگەیاندووە، “ئێران بۆ ڕۆژانی داهاتووی جەنگەکە، چەندان “سوپرایز” و هەنگاوی نوێی داڕشتووە کە جێبەجێکردنیان دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئەنجامی زۆر گەورە”.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، “دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ئەمەریکا، دەبینێت هەموو بژاردە سەربازییەکانی لە جەنگەکەدا تووشی شکست بوون و ئێستا بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت بۆ ڕزگاربوون لەوەی تێی کەوتووە، هەر بۆیە جەنگەکەی لە سەر کەشتییە جەنگییە هەڵاتووەکانییەوە گواستووەتەوە بۆ ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.”
سەرچاوە سەربازییەکە دووپاتى لەوە کردووەتەوە، ترەمپ باش دەزانێت کە تەقەمەنییە سەربازییە هێرشبەر و بەرگرییەکانی لە دۆخێکی زۆر خراپدان و هیچ ئومێدێکی بە سەرکەوتنی سەربازی و کردنەوەی گەرووی هورمز نەماوە، بۆیە بەهۆی کەمبوونەوەی کەرەستە سەربازییەکانی، پەنای بۆ “هاویشتنى وشەکان بردووە کە ئەوەش تەنیا بێئابڕوویی زیاتری بۆ دەهێنێت”.
















Leave a Reply