وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەم بڵاوی كردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی 239 درۆنی ئۆكراینی بخاتە خوارەوە. دەسەڵاتدارانی ئۆكراینایش خستنەخوارەوەی 96 درۆنی ڕووسییان ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی داوە، شەوی ڕابردوو سیستمی بەرگریی ئاسمانی، 239 درۆنی ئۆكراینی لە ئاسمانی ناوچەكانی بیگۆرود و بریانسك و فۆرۆنیگ و كالوگا و كۆرسك و لیبیتسك و ئۆریۆل و رۆستۆڤ و سامارا و ساراتۆڤ و تامبۆڤ و تولا و مۆسكۆ و كراسنۆدار و كۆماری نیوچە دوورگەی كریما و ئاوەكانی دەریای ڕەش خستە خوارەوە.
لە كیێڤ هێزی ئاسمانی ئۆكراینی لە ڕاگەیەنراوێكدا دووپاتیان لەوە كردەوە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی ئۆكراینا، توانیان 96 درۆن لە كۆی 121 درۆنی ڕووسی بخەنە خوارەوە. لە شەوی ڕابردووەوە درۆنەكان دەگەنە باشوور و باكور و ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئۆكراینا.
















Leave a Reply