چۆن كۆنترۆڵی نەخۆشی شەكرە دەكەیت؟

بینەر: (1.5K)

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، چەند هۆكارێكی هەیە، دەبنە هۆی زیادبوونی ئاستی گلوكۆز لە خوێن و چەند كاریگەرییەكی مەترسیدار لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات، لەوانە كێشەكانی چاو و گورچیلە و دڵ و دەمار و پەلەكان و هیتریش، دەتوانرێت بە گۆڕینی شێوازی ژیان و سیستمی خۆراك و نوستن و جووڵانەوە و هێمنبوونەوە كۆنترۆڵ بكرێت.

پێویستە ئەوانەی باس كران لە ژێر سەرپەرشتیی پزیشكی شارەزا بێت، بە گشتی جیا لە جووڵانەوە و نوستنی باش و دووركەوتنەوە لە هەڵچوون و وەرگرتنی رێكوپێكی دەرمان، دەتوانرێت لە رێگەی پێڕەوكردنی سیستمێكی تەندروستی خۆراكەوە تا ئاستێكی زۆر كۆنترۆڵی شەكرە بكرێت، لە خوارەوە باشترین جۆرەكانی خۆراكە بۆ نەخۆشانی شەكرە:

برۆكلی و سەوزە نانیشاستەییەكان، وەك برۆكلی و قەرنابیت و كەرەوز و خیار و كەلەرم و كاهوو و كوڵەكە تەماتە و پیازی سەوز، هێڵكە، هەوكردن كەم دەكاتەوە و هەستیاری بۆ ئەنسۆلین باشتر دەكات، رۆنی زەیتوون و سركەی سێو، فاسۆلیا و كاهوو و سەوزە گەڵادارەكان، چەرەزات و ماست و هەندێك جۆر میوە وەك فەراولە و ئەڤۆكادۆ، بە گشتی پێویستە ئەوانەی شەكرەیان هەیە، ژەمەكانیان لە كاتی خۆیدا و بێ زیاد و كەمی بخۆن و ئەو خۆراكەی دەیخۆن تەندروست بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *