بەرزی پەستانی خوێن لە حاڵەتە مەترسیدارەكانە و پێویستە مرۆڤ زۆر ویای بێت، چونكە لە هەندێك حاڵەت ئاماژە بۆ بوونی كێشەی مەترسیدار دەكات، چەند نیشانەیەكی هەن و ئاماژە بۆ بەرزی پەستانی خوێنی مرۆڤ دەكەن.
دووبارەبوونەوەی میزكردنی شەوانە، رەنگە وا بزانرێت تەنیا نەخۆشی شەكرە ئەو حاڵەتە دروست دەكات، كەچی بەرزی پەستانی خوێن هۆكارە بۆ هەمان حاڵەت و هۆكارەكەش دوو شتە، تێكچوونی فەرمانی گورچیلە و كۆبوونەوەی شلە لە پەلەكان و گەڕانەوەی بە شەوان بۆ ناو خوێن، بۆ كێشەی بینین، ئەگەر كتوپڕ تووشی كێشەی بینین بووی، وەك ناڕوونی بینین و زەحمەتیی تەركیزكردن لەسەر شتەكان، ئەوە نیشانەیە بۆ بەرزی پەستانی خوێن، كاتێك زیان بە لوولەكانی خوێن و هەستە دەمارەكانی چاو دەگات.
زەحمەتیی نوستن، ئەگەر شەوانە خەوت لێ نەكەوت ئەگەری هەیە پەستانی خوێنت بەرز بێت، چونكە گۆڕانكاری لە دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین و پچڕانی هەناسەدان بەو هۆیەوە روودەدات، هەناسەتنگی، لە كاتی بەرزی پەستانی خوێن لە سییەكان، ئەو كەسە بە زەحمەت دەتوانێت هەناسە بدات و وا لە دڵ دەكات بە گوڕی زیاتر كار بۆ پاڵنانی خوێن بۆ بەشەكانی لەش بكات، ئەوەش ئەستووریی ماسولكەكانی زیاتر دەكات و لەگەڵ هەر كارێك ئەو كەسە تووشی هەناسەتەنگی دەبێت.












Leave a Reply