ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه ده‌ستی كردووه به پێداچوونه‌وه له‌باره‌ی ژماره‌ی سه‌ربازان و هێزه‌كانی له ئه‌وروپا و ده‌یه‌وێ دادپه‌روه‌ری و هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌بێت، بۆیه به‌شێك له هێزه‌كانی له ئه‌وروپا ده‌كێشێته‌وه.
ئهلبرێدج كۆلبی بریكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی “ئێكس” نووسیویه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوه بریتی ده‌بێ له پێداچوونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه و ئامانج لێی گه‌ره‌نتی جووڵه‌كردنی ناتۆ به خێرایی و به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نه‌بێت به‌و ئاراسته‌ی كه ئه‌وروپا به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كی به‌رگریكردن له‌خۆی بگرێته ئه‌ستۆ.
زیاتر گوتی، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه بریتییه له پێداچوونه‌وه له خێراكردنی گۆڕینی ناتۆ بۆ هاوپه‌یمانییه‌كی زۆر به‌هێز و دادپه‌روه‌ر و جێگیر.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه‌ی توندی له وڵاته ئه‌وروپییه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌گرت، كه ڕێگه‌یان به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌داوه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ له‌سه‌ر خاكی ئه‌وروپا له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌كاربهێنن.
















Leave a Reply