هێزێكی سووریا چوونە ناو كۆبانێ

بینەر: (915)

لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و حكوومەتی دیمەشق، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چوونە ناو كۆبانێ.

بەپێی زانیاریی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی ناوخۆی سووریا لە 20 ئۆتۆمبێل و 100 كەس پێكهاتوون، بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە چوونەتە ناو شارەكە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆش هێزێكی تر بچنە قامیشلۆ و هێزێكی ئاسایشی سووریاش بچنە حەسەكە، بەڵام تا ئێستە ئەو دوو هێزە نەگەیشتوونەتە ئەو دوو شارە كوردییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *