شه‌وی ڕابردوو هێزێكی گه‌وره‌ی ته‌ناهی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی میسان، دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ری دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ فه‌رمانی گرتنی ده‌ركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، وێرانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام هێزه تایبه‌ته‌كه مسته‌فا دعێری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی میسانیان له ماڵه‌كه‌ی نه‌دۆزییه‌وه تا بیگرن و فه‌رمانی دادگه جێبه‌جێ بكه‌ن.
دوای ئه‌و ڕووداوه‌یش ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی میسان به‌ره‌و باره‌گه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه ڕۆیشتن و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگهكهیان كرد.
له به‌رانبه‌ردا مسته‌فا دعێر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی میسان په‌یامێكی ئاراسته‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق كردووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌یه خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كان بكات، به گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه دادوه‌ر ده‌ریكردووه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی داخستنی ده‌روازه‌ی شیبی سنووری نێوان پارێزگه‌ی میسان و ئێران.
له په‌یامه‌كه‌ی دعێر هاتووه، پێویست به‌وه ناكات فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی میسان بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی گرتنم به‌كاربهێنرێت، چونكه من تاوانبار نیم و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نیم، بگره نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی له پارێزگه‌ی میسان ده‌كه‌ن و من پیاوی ده‌وڵه‌ت و كوڕی عه‌شیره‌تێكی گه‌وره و سه‌ر به‌لایه‌نێكی سیاسی جیهادی ڕێزلێگیراوم.
















Leave a Reply