كییڤی پایته‌ختی ئۆكراینا جارێكی تر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێرشێكی نوێی له‌لایه‌ن ڕووسیا به ده‌یان مووشه‌كی بالیستیك كرایه سه‌ر، ئه‌مه‌یش چه‌ند سه‌عاتێك دوای ڕاگه‌یه‌نراوی هاوپه‌یمانانی ڕووسیا له پاریس كه دووپاتیان له به‌هێزكردنی تواناكانی به‌رگری ئۆكراینا ده‌كرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكراینا سه‌ره‌ڕای چالاككردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و لێدانی زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ناوچه جیا جیاكانی پایته‌ختی ئۆكراینا ڕوویاندا، له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیك.
ڤیتالی كلیچكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی كییڤ گوتی، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام له گه‌ڕه‌كی هۆلۆسیڤسكی باشووری شار ئاگرێكی گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه، هاوكات سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌لای كه‌مه‌وه ئاگر له دوو شوێنی تری كییڤ له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پارچه‌كانی مووشه‌كی بالیستیكی ڕووسیا كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه هاووڵاتییانی كییڤ گوێیان له ده‌نگی شه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك بووه، چه‌ند خوله‌كێك دوای لێدانی زه‌نگی ئاگه‌دار كردنه‌وه.
















Leave a Reply