كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ ده‌كه‌ین

بینەر: (1.7K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان هه‌ڵوێستی‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی‌ سبه‌ینێی‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ راگه‌یاند و ده‌ڵێت: \”پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ ده‌كه‌ین\”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی‌ ئابی‌ 2025 كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ \”سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی چین و توێژه‌كان بۆ داكۆكی له‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری دووپاتی هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی خۆی ده‌كاته‌وه‌ له‌ پشتیوانیی هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كی خه‌ڵكی كوردستان بۆ داكۆكی له‌ مووچه‌ و مافه‌ ڕه‌واكانی دیكه‌\”.

كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌ڵێت: \”به‌تایبه‌ت كه‌ سێ مانگه‌ سه‌ره‌تاییترین ماف كه‌ مووچه‌یه‌ دابین نه‌كراوه‌\”.

ده‌شڵێت: \”كۆمه‌ڵی دادگه‌ری وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانی هه‌ر چالاكییه‌كی مه‌ده‌نیی جه‌ماوه‌رییه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی دابینكردنی مافه‌كانی خه‌ڵك\”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \”پێویستیشه‌ ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ك هه‌ر رێگری له‌ مافی ناڕه‌زایی خه‌ڵك نه‌كه‌ن، بگره‌ ده‌بێت ئارامی و كه‌شی خۆپیشاندانیش بپارێزن\”.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رۆژی چوارشه‌ممه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بۆ داواكردنی‌ مووچه‌ دیاری كردووه‌.

PM:03:26:19/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *