فاینانشاڵ تایمز: هێرش كرایە سەر دامەزراوەكانی ئارامكۆی سعوودی

بینەر: (1.2K)

رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی ئاشكرای دەكات، لە جازانی باشووری سعوودیە، چەند هێرشێكی نوێ كرایە سەر دامەزراوەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ.

ئەمڕۆ دووشەم حەوتی ئەیلوول، رۆژنامە بەریتانییەكە باسی لەوە كردووە، چەند هێرشێكی نوێ لە باشووری سعوودییەوە كراونەتە سەر دامەزراوەكانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە، بەشێوەیەكی دیاریكراویش هێرشەكان بۆ سەر ناوچەی جازان بووە.

لە ماوەی رابردوودا چەندان جاری تر هێرش كراوەتە سەر جازان،دواتر میلیشیاكانی حووسی لە یەمەن بەرپرسیارێتیی خۆیان لەو هێرشانە راگەیاندووە. پێشتر میلیشیاكانی عێراقیش لە باكوری سعوودییەوە هێرشیان كردووەتە سەر دامەزراوەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ كە گەورەترین كۆمپانیای نەوت و بواری وزەیە لە سعوودیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *