عێراق له دووباره‌بوونه‌وه‌ى سیناریۆكانى رابردوو ده‌ترسێت، بۆیه به‌رپرسانى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، سنوورى عێراق له‌گه‌ڵ سووریا له ژێر كۆنترۆڵدایه، به فڕۆكه و ته‌واوى یه‌كه‌كانى سوپا چاودێریى سنووره‌كان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى كانوونى دووه‌م، به‌رپرسانى سه‌ربازى و ته‌ناهى له دواى یه‌كتر دووپات له‌سه‌ر پاراستنى سنووره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نیگه‌رانییه بڕه‌وێته‌وه كه له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان هه‌یه، له‌وانه قه‌یس محه‌مه‌داوى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپەراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، “یه‌كه سه‌ربازییه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر سنووربه‌زاندنێك یان نزیكبوونه‌وه‌ى گرووپه تیرۆریستییه‌كان له سنوورى نێوان عێراق و سووریا”. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، سنووره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ سووریا به ته‌واوى كۆنترۆڵ كراوه.
محه‌مه‌داوى له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “فڕۆكه‌كان و یه‌كه‌كانى سوپا به به‌رده‌وامى چاودێریى سوپا ده‌كه‌ن”.
















Leave a Reply