بینەر:
(1.1K)
سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات، تێیدا سەرەخۆشیی خۆی بۆ كۆچی دوایی براگەورەی بنەماڵەی بارزانی ڕادەگەیەنێت.
باسم بەدری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە پەیامە هاوخەمییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی، بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی براگەورەی بنەماڵەكەتانم پێگەیشت.
باسم بەدری لە پەیامەكەدا هەروەها نووسیویەتی، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی سەرۆك بارزانی و بنەماڵەكەی دەكەم، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی كۆچكردوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و كەسوكاری بدات.
















Leave a Reply