له په‌راوێزی بۆردمانه‌كانی ئوردن بۆ سه‌ر خاكی سووریا، ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و گومرگی سووریا داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری “نهصیب”ی له‌گه‌ڵ ئوردن به ڕووی گه‌شتیاران و كاڵاكان و بازرگانی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی مه‌یدانی نوێیه له پارێزگه‌ی ده‌رعای سووریاوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه‌كانی سنوور و گومرگی سووریا هاتووه، بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌كه به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناهه‌موار و پێشهاته مهیدانیهیه كه له ده‌رعا بوونی هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی كاتی دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنوورییه ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی دیمه‌شق دوای ئه‌وه هات سوپای ئوردن چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی له ناو خاكی سووریا ئه‌نجام دا و ئه‌و ئامانجانهیشی كه بۆردمانی كردن به بنكه و پێگه‌ی تیرۆریستان له باشووری سووریا ناوبرد.
سوپای ئوردن ئاشكرای كرد، پرۆسه‌كه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌یه كه هه‌ینی ڕابردوو كرایه سه‌ر كڵێسایه‌كی گوندی حه‌موودی له پارێزگه‌ی ئهلكرك، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
















Leave a Reply