به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه له كییڤی پایته‌ختی ئۆكراینا لێ درا، به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر شاره‌كه، ئه‌مه‌یش دوای سێ ڕۆژ وه‌ستانی هێرشه‌كانی ڕووسیا دێ، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی ستیڤ ویتكۆفی نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ و جارید كۆشنه‌ری زاوای بۆ مۆسكۆ و كییڤ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربازی كییڤ ئاشكرای كرد، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له ئاسمانی كییڤ به‌هۆی بوونی مووشه‌ك چالاك بوو، له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانیش باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌ی بۆریبیل و ڤاستیڤ له ده‌وروبه‌ری پایته‌خت زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت.
پێشتر ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا ڕێنمایی ده‌ركرد كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی ڕووسیا بوه‌ستێنرێن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازی له شاندی ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر.
















Leave a Reply