حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی

بینەر: (1.3K)

\"\"

وێستگەنیوز-

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردوو و ئەم بەیانییەی شاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، \”هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی ینک ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان ینک و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلامار دان\”.

ئاماژە بەوەکراوە، \”سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بە داخەوە هێڕشەکە ئەنجام درا و کوژراو برینداری لێ کەوتەوە\”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، \”زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕووداوە و ئێستاش، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە\”.

شه‌وی‌ رابردوو هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای نزیکەی چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئابی 2025 میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەیان راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

PM:11:15:22/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 20
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *