حوسییەكان گەمارۆی دەریایی دەخەنە سەر سعوودیە

بینەر: (1.5K)

لە چوارچێوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان سعوودیە و حوسییەكانی یەمەن، كە ئێران پاڵپشتییان دەكات، گرووپی ئەنساروڵای حوسی سەپاندنی گەمارۆی دەریاوانییان بەسەر هاتوچۆی كەشتییەكانی سعوودیە راگەیاند، دووپاتیان كردەوە كە ئەو هەنگاوە بەرانبەر بە هەنگاوی سعوودیەیە دێت بە گەمارۆخستنە سەریان.

بەپێی بەیاننامەیەكی گرووپەكە، گەلی یەمەن مافی هەیە گەمارۆ بە گەمارۆ و پەرەسەندن بە پەرەسەندنی گشتی وەڵام بداتەوە، ئەو بڕیارەش دەچێتە خانەی هاوكێشەی وەڵامدانەوەی گەمارۆ بە گەمارۆ، هاوكات بۆ هەموو ئەگەرەكان ئامادەین، بۆیە هەر كارێك سعوودیە دی یەمەنی بكات، بە پەرەسەندنێكی گەورەتر و توندتر وەڵام دەدرێتەوە.

حزام ئەسەد سەركردەیەكی حوسییەكان دەڵێت، بژارەكانی بەرەدەم حوسییەكان بۆ لابردنی گەمارۆی سەریان زۆرە، لەوانە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر سعوودیە، هاوكات ئەگەر سعوودیە گەمارۆی سەریان لانەبات، چەكدارانی حوسی بەرەو هەڵگیرسانی شەڕێكی فرەوان لە دژی سعوودیە هەنگاو دەنێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *