توێژینەوەیەكی نوێ و فراوان كە لەسەر نزیكەی ملیۆنێك كەس لە شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا ئەنجام دراوە، ئەوەی دەرخستووە كە خواردنەوەی چا یان قاوەی زۆر گەرم، ئەگەری تووشبوون بە پەتای شێرپەنجە لە سورێنچكی مرۆڤ سێ هێندە زیاد دەكات. بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە خواردنەوەی گەرم تا ئاستێكی ئاسایی دەخۆنەوە.
ناوەڕۆكی ئەو توێژینەوەیە پێگەی ساینس ئەلێرت بڵاوی كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، توێژەران داتای 977 هەزار و 282 بەشداریان تێدا كردووە، بۆ دۆزینەوەی پێوەندیی خواردنەوە زۆر گەرمەكان و شێرپەنجەی سورێنچك، ئەمەیش گەورەترین توێژینەوەیە كە تا ئێستە لەسەر ئەو بوارە ئەنجام درابێت.
بەگوێرەی دەرئەنجامی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی حەزیان بە خواردنەوەی زۆر گەرم هەیە، جا چا بێ یان قاوە، ڕووبەڕووی مەترسییەكی ڕێژەیی تووشبوون بە خانەیی شێرپەنجەی لە ناو خانەكانی سورێنچكی مرۆڤ دەبنەوە، مەترسییەكەیش 3.17 هێندە زیاترە لەگەڵ ئەو كەسانەی كە خواردنەوەی پلە گەرم بەشێوەیەكی ئاسایی دەخۆنەوە.
ئەگەر خواردنەوە زۆر گەرمەكان بەشێوەی ڕۆژانە بخۆنەوە، ئەوا ئەگەری تووشبوون بەو جۆرەی شێرپەنجە 71% زیاتر دەبێت، بۆیە زانایانی بەشدار لەو توێژینەوە هۆشداری بە پەلە بە تەواوی خەڵكی دەدەن.
گرفتەگە پێوەندیی بەوە نییە خواردنەوەكە چا بێ یان قاوە، بەڵكو گرفت لە پلەی گەرمییەكەیدایە كە هەرچەند زۆرتر گەرم بێ، ئەگەری تووشبوونی بەو پەتایە زیاتر دەبێت، جیا لەوە زیادكردنی شیر بۆ ناو قاوە یان چا لە ئاستێكی زۆر گەرم و خواردنەوەی، بەهەمانشێوە زیانەكانی زۆر گەورەتر دەبێت.














Leave a Reply