توێژینەوەیەك باس لە نەخۆش لە كاتی سڕكردندا دەكات كە تا چەند گوێی لە بەرانبەرەكانیدا دەبێت

بینەر: (971)

توێژینەوەیەكی زانستی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە مێشكی مرۆڤ تەنانەت لە كاتی نەشتەركاری و سڕكردندا، توانای هەیە گوێی لە بەرانبەرەكانی هەبێت یان هەستیان پێ بكات. ئەوەی دەرگەیەكی نوێی كردووەتەوە كە كاتێك مرۆڤ دەكەوێتە حاڵەتی بێ ئاگاییەوە، مێشكی تا چەند هەست بە دەوروبەرەكانی دەكات؟.

پێگەی “عەرەبیە” هەواڵەكەی لە گۆڤاری “نیچەر” وەرگرتووە كە توێژینەوە نوێیەكەی بڵاو كردووەتەوە و ئەو توێژینەوەیە لە كۆلێژی بایلۆر بۆ پزیشكی لە ئەمەریكا ئەنجام دراوە، بۆ ئەوەی توێژەران ئەزموونیان لەسەر حەوت نەخۆش وەرگرتووە كە نەشتەركارییان بۆ ئەنجام دراوە، بۆیە تیمەكە چالاكیی مێشكیان لە كاتی سڕكردندا بە ئامێری كارەبایی پێشكەوتوو تۆمار كردووە، ئەویش بە وەرگرتنی فێربوون و یادەوەریی نەخۆشەكان. لە ئەنجامدا ئەوەیان بۆ دەركەوتووە هەندێك دەنگ و كورتە چیرۆك لە كێشكدا تۆمار كراون.

توێژەران زیاتر دەڵێن، وەرگرتنی وشەكان هەمەجۆرن، بەڵام مێشك لەو حاڵەتەدا وەرگرتنی ناو و هەڵسوكەوت و تەنانەت سیفەتی كەسانەكانی وەرگرتووە، واتە لەو حاڵەتەدا مێشك بەردەوام دەبێت لە چالاكی، كەسی بەرانبەر دەتوانێ لە رێگەی وشەكانەوە، بزانێ نەخۆشەوە باس لە چی دەكات یان دەیەوێ چی بڵێت.

ئایا نەخۆش لەو حاڵەتەدا دەتوانێ بە ئاسایی گوێی لە قسەكردنی دەوروبەری ببێت وەك ئەوەی كەسێكی ئاسایی گوێی لێ دەبێت؟ توێژەران روونی دەكەنەوە كە مەرج نییە بەو شێوەیە بێت، بەڵام وەرگرتنی بەشێك لە وشەكان و سیفەتی بەرانبەر بە روونی وەردەگرێت.

دواتریش توێژەران دووپاتی دەكەنەوە كە بۆ زانیاریی زیاتر، زاناكان پێویستیان بە توێژینەوەی زیاتر هەیە تا بتوانن زانیاریی زیاتر لەبارەی حاڵەتی بێ ئاگابوونی مرۆڤ و مێشكی لە چالاكیدا وەربگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *