هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئاندی بێرنهامی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كرد و كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان به وردی تاوتوێ كرد.
تره‌مپ له‌باره‌ی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێرنهام نووسیوه‌تی، گفتوگۆیه‌كی زۆرباشمان هه‌بوو و له داهاتوویه‌كی نزیك یه‌كتر ده‌بینین.
له پۆستێكی له تۆڕی تروس سۆشیال تره‌مپ نووسیویه‌تی، گفتوگۆمان له‌سه‌ر نه‌وتی ده‌ریای باكور و بازرگانی و هاوپه‌یمانی سه‌ربازی و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كانی گه‌رووی هورمز و چه‌ندان بابه‌تی تر كرد، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سهرنجڕاكێ} و گرنگ بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه، كه له هاتوویه‌كی نزیك یه‌كتر ده‌بینین و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ین، كه جێی بایه‌خن بۆ هه‌ردوو وڵات، بێ ئه‌وه‌ی كاتی دیداری له‌گه‌ل بێرنهام ڕابگه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه نووسینگه‌ی ئاندی بێرنهامی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، كه بێرنهام بۆ تره‌مپ دووپاتی له پابه‌ندبوونی له‌نده‌ن به به‌رگری و ئاسایش و هه‌وڵه‌كانی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره به داخراوی ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی وزه له دنیا.
دوێنێ دووشه‌م ئاندی بێرنهام وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به فه‌رمی متمانه‌ی پێ درا و ده‌ستبه‌كاربوو.
















Leave a Reply