دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ین، له هه‌مانكاتیش كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانمان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین و ته‌ماشا ده‌كه‌ین تا بزانین دۆخه‌كه چۆن به‌ڕێوه ده‌ڕوات، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش ڕوونی كرده‌وه، كه ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆڤ و عه‌باس عێراقچی له ئیسته‌نبۆل كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له‌میانه‌ی گفتوگۆی بوو بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له كۆشكی سپی و گوتی، پێویسته سه‌یر بكه‌ین و چاوه‌ڕێ بین كه ئاخۆ ده‌گه‌ین به ڕێككه‌وتن، چونكه له‌و كاته‌ی كه دانوستاندنه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانمان بۆ ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه.
له په‌راوێزی ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ، پێشتر به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو هه‌ریه‌ك له ستیڤ ویتكۆڤ نێرده‌ی تایبه‌تی تره‌مپ و عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئیسته‌نبۆل كۆ ده‌بنه‌وه و گفتوگۆی ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران و چه‌ندان بابه‌تی تر ده‌كه‌ن.
له هه‌فته‌ی ڕابردووه گرژییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشت به لووتكه و تره‌مپ به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتوونه‌ته ڕێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له یه‌كشه‌می ڕابردوو هێرش بكرێته‌سه‌ر ئێران، به‌ڵام ئێسته هه‌ردوو وڵات ئاماده‌یییان ده‌ربڕیووه كه ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستاندن بكه‌ن.
















Leave a Reply