به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پێشنیازه‌كه‌ی ئێران بۆ دانوستان ڕازی نییه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆتایهێنان به جه‌نگ و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری ئه‌و به‌رپرسه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئومێدی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی ململانێكان به‌ره‌و لاوازبوون ده‌ڕۆن، ئه‌گه‌ر تره‌مپ پێشنیازه‌كه‌ی ئێران ڕه‌ت بكاته‌وه، هاوكات كاریگه‌ری داخراوی گه‌رووی هورمز له‌سه‌ر جیهان زیاتر ده‌بێت، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌وت و غاز له كۆگه‌ی ئه‌مباركردنی وڵاتانی دنیاوه.
نوێترین ده‌سپێشخه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، كه عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ڕێی پاكستانه‌وه گه‌یاندوویه‌تییه ئه‌مه‌ریكا بریتییه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ده‌ریایی له‌سه‌ر ئێران، بێ ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه باسی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران كۆتایی پێ بهێنن.
















Leave a Reply