بەهۆی دۆخی سووریا پەرلەمانی عێراق مێوانداریی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ دەكات

بینەر: (1.5K)

دوای ئەو پەرەسەندنە خێرا و چاوەڕوان نەكراوانەی سووریا لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی كاتیی ئەو وڵاتە و پاشەكشەی هەسەدە بەرەو رۆژهەڵاتی فورات و دواتر واژووكردنی رێككەوتنێك بۆ رادەستكردنی گرتووخانەكان و ئاسایشی سنوورەكان بۆ حكوومەتی سووریا، ئەوەش مەترسیی هەڵاتنی گیراوانی داعشی زیاتر كرد، هاوكات بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ئێران، نیگەرانییەكەی زۆر لە عێراق دروست بووە و بڕیارە پەرلەمان مێوانداری وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ بكات.

ئەمڕۆ دووشەم هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای مێوانداریكردنی عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆ و سابت عەباسی وەزیری بەرگری و عەبدولئەمیر یارەڵا سوپاسالاری عێراقی كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئاسایشی سنوورەكان.

بەپێی بەیاننامەیەكی كورتی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان، هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان رێنوێنی دەركردووە بۆ دیاریكردنی دانیشتنێكی پەرلەمان بۆ مێوانداریكردنی وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری و سوپاسالاری عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی تەناهی لە عێراق و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسی، جیا لەوە حەلبووسی داوای كرد سبەی سێشەم دانیشتنێكی پەرلەمان بۆ دابەشكردنی ئەندامان بەسەر لیژنەكانی پەرلەمان بێتە سازكردن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *