رەنگە نەخواردنی ژەمی بەیانیان زیانێكی ئەوتۆی نەبێت، بگرە بۆ هەندێك كەس سودی هەبێت، بەتایبەتی بۆ كەسانێك هەست بە برسیەتی نەكەن، بەڵام بۆ زۆر كەس كە گرنگی بە ئاستی شەكری خوێنیان دەدەن، یان شەكرەی خوێنیان جێگیر نییە و حسێب بۆ شەكرە دەكەن، تێپەڕاندن و نەخواردنی ئەو ژەمە گۆڕانكارییەكی شاراوە لە وەڵامدانەوەی لەشیان بە درێژایی ئەو رۆژە بۆ خواردن دروست بكات، وەك لە خوارەوە:
*دەبێتە هۆی زیادبوونی شەكری خوێن، لەش بۆ كاربۆهیدران لە ژەمەكانیتری نیوەڕۆ و ئێوارە هەستیارتر دەبێت، بۆیە خواردنی ژەمی بەیانیان، وا دەكات لەش بە توانایایەكی زیاتر مامەڵە لەگەڵ گلوكۆز لە ژەمەكانی تر بكات، نەخواردنیشی ئەو سوودە ناهێڵێت.
*جگەر بڕێكی زیاتر گلوكۆز دەردەدات، بۆ پاراستنی ئاستی وزە، لە بەیانیان لەش گلوكۆزی ئەمباركراو بەكاردێنێت، بۆیە لە كاتی نەخواردنی ژەمی بیانیان، ئەو بەكارهێنان و دەردانەی گلوكۆزی ئەمباركراو بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو كەسە هیچ خۆراكێك نەخوات بۆ سستكردنەوەی پرۆسەی دەردانی گلوكۆزی ئەمباركراو لە لایەن جگەرەوە.
* ئاستی وزەی پێویست بۆ لەش كەم دەبێتەوە، چونكە سەرەتا ئاستی هۆمۆنی كۆتیزۆل و شەكری خوێن بەرزن، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات ئاستی ئەوان نزم دەبێتەوە ئەو كەسە بێتاقەت دەبێت.
*گۆڕان لە هەستیاری بۆ ئەنسۆلین، خواردنی ژەمی بەیانیان كۆنترۆڵكردنی شەكرە باشتر دەكات.
*دەردانی هۆرمۆنەكانی برسیەتی كاریگەری پێچەوانەی دەبێت، واتە بە نەخواردنی ئەو ژەمە هۆرمۆنەكانی برسیەتی دەردەدرێت و رەنگە پەنا بۆ خواردنی زیاتر ببرێت.












Leave a Reply