یەكێك لە كاریگەرییەكانی وەرزی سەرما و زستان بۆ سەر تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن، لای زۆر كەس لەم وەرزەدا پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە.
شارەزایانی تەندروستی ئەو بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە چەند هۆكارێك دەبەستنەوە، لەوانە گرژبوونی لوولەكانی خوێن و تەسكبوونەوەیان بۆ پارێزگاریكردن لە پلەی گەرمی لەش، ئەوە وا دەكات دڵ ئەركی زیاتر بۆ پاڵنانی خوێن بكێشێت و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە.
كەمجووڵانەوە لە وەرزی سەرما هۆكارێكی ترە، زۆر كەس لەوم وەرزەدا ماوەیەكی دوورودرێژ لە ماڵەكانیان دەمێننەوە و بەهۆی خراپیی كەشوهەوا وەرزش و رۆیشتن كەم دەكەنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و كار لە دڵ و لوولەكان و پەستانی خوێن دەكات.
رارایی و گۆڕانكارییەكانی وەرزی، كورتبوونی رۆژ و تێكچوونی وادەی نوستن و كەمبوونەوەی چالاكییە دەرەكییەكان لەم وەرزە كار لە دۆخی دەروونی و میزاج و ئاكارەكانی رۆژانەی مرۆڤ دەكەن و ئاستی راراییەكەی زیاتر دەكەن، ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن دەبێت و لەش زیاتر وەڵامی سترێس دەداتەوە و هۆرمۆونەكان دەردەدات كە لێدانی دڵ و گرژبوونی لوولەكانی خوێن زیاتر دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.














Leave a Reply